پۆلیسی ئینته‌رپۆڵ International Police
پۆلیسی ئینته‌رپۆل چیه و ئه‌رکه‌که‌ی چیه وه ناوه‌که‌ی له چیه‌وه هاتووه … ئینته‌رپۆل له‌ووشه‌ی ئینگلیزی (Interpol) ه‌وه هاتووه که ئه‌میش کورتکراوه‌ی (International Police)ـه که به واتای (پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی) دێت وه ناوی ته‌واوی بریتی یه له (International Criminal Police Organization) واته ڕێکخراوی پۆلیسی تاوانکاری نێوده‌وڵه‌تی.
مێژووی ئینته‌رپۆل:-
یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ پێکهێنانی ئینته‌رپۆل له ساڵی 1914 دا بوو که‌ئه‌فسه‌رانی پۆلیس و پارێزه‌ران و دادوه‌ران ی 14 ووڵات له کۆنگره‌ی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی له مۆناکۆ کۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێ کردنی ڕێوشوێنه‌کانی ده‌ستگیرکردن ی تاوانباره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و ته‌کنیکی ناسینه‌وه‌ی تاوانباره‌کان و چۆنیه‌تی ته‌سلیم کردنه‌وه‌یان به ووڵاتان به‌ڵام جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م بووه هۆی پێکنه‌هێنانی ئه‌م ڕێکخراوه پاشان له کۆنگرەی دووه‌می پۆلیس له ڤیه‌ننا له‌ساڵی 1923 دامه‌زرا و دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ش بریتی بوون له ووڵاتانی (پۆله‌ندا ،نه‌مسا، به‌لجیکا ، چین ، میسر، فه‌ره‌نسا ، ئه‌ڵمانیا ، یۆنان ، هه‌نگاریا ، ئیتاڵیا ، هۆڵه‌ندا ، ڕۆمانیا ، سوید ، سویسرا ، یۆگۆسلافیا ) پاشان هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هاته ناو ئه‌م ڕێکخراوه‌وه باره‌گای سه‌ره‌کی ئه‌م ڕێکخراوه‌ش له شاری (لیۆن)ـە له فه‌ره‌نسا هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێکخراوه چوار زمانی فه‌رمی هه‌یه که ئه‌مانه‌ن:-
• ئینگلیزی.
• فه‌ره‌نسی.
• عه‌ره‌بی.
• ئیسپانی.
په‌یکه‌ری ڕێکخراوه‌ی به‌م شێوه‌یه داڕێژراوه:-
1) ده‌سته‌ی گشتی.
2) لیژنه‌ی جێبه‌جێکردن.
3) ئه‌مینداری گشتی.
4) نوسینگه‌کانی.
5) ڕاوێژکاره‌کانی.
6) لیژنه‌ی ڕێکخستنی دۆسیه‌کانی ئینته‌رپۆل.
شێوازی کارکردنی ئه‌م ڕێکخراوه:-
ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه هه‌ڵئه‌ستن به گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر تاوانباره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان هه‌روه‌ها هاریکاری یه‌کتر ئه‌که‌ن بۆ بنه‌بڕکردن و نه‌هێشتنی تاوان وه‌ک تاوانی ته‌زویر کردن و ئاودیوکردن و بازرگانی ڕێگه‌پێنه‌دراوی چه‌ک و چه‌نده‌ها تاوانی جۆراو جۆر.
ئینته‌رپۆل له هه‌رێمی کوردستان:-
ئینتەرپۆل یه‌کێکه له به‌شه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وهه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگاکانی هه‌رێم که کار ده‌کات له پێناو نه‌هێشتنی تاوانی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئینته‌رپۆلی عێراق که باره‌گاکه‌ی له به‌غدادی پایته‌خته که‌له‌ڕێی ئه‌میشه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی سه‌ره‌کی ئینته‌رپۆل.
ئه‌رک و کاره‌کانیان:-
• گشتاندنی وێنه‌و نیشانه‌ی تاوانباره بیانیه‌کان و داواکراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و بنکه‌کانی پۆلیسی ناوخۆ هه‌روه‌ها چاودێریکردن و ده‌ستگیرکردنی داواکراوه‌کان و ته‌واوکردنی مامه‌ڵه‌ی ته‌سلیم کردنیان به‌و ووڵاتانه‌ی که‌داوایان ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و گشتاندنانه‌ی که سکرتاریه‌تی گشتی ئینته‌رپۆل ده‌ریده‌کات.
• به دواداچوونی ئه‌و تاوانبار و گومان لێکراوانه‌ی که‌له لایه‌ن دادوه‌ره‌وه داواکراون و چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی کۆماری فیدراڵی عێراق ئه‌مه‌ش به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ نووسینگه‌کانی ئینته‌رپۆل له‌و ووڵاته‌ی که تاوانباره هه‌ڵهاتووه‌که‌ی لێ یه.
• گه‌ڕان به‌دوای که‌سانی وونبوو یان شمه‌کی دزراو.
• گشتاندنی زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و ته‌رمانه‌ی که نه‌ناسراون و ده‌دۆزرێنه‌وه له ووڵاتانی ئه‌ندام له‌ئینته‌رپۆلدا.
• لێکۆڵینه‌وه‌و گه‌ڕان به‌دوای ئاسه‌وارو که‌ل و په‌لی دزراودا.
• جێبه‌جێکردنی بڕیاری دادوه‌ر ده‌رباره‌ی ته‌سلیم کردنی ئه‌و تاوانبارانه‌ی که‌له لایه‌ن ووڵاتانی تره‌وه داواکراون و هه‌روه‌ها پێشوازی کردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره بیانیانه‌ی که‌دێن بۆ وه‌رگرتنیان.
• هاوکاری له‌گه‌ڵ بانکه حکومی و ئه‌هلیه‌کان.
• هاوکاری و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ڕێکخراوه نێو ده‌وڵه‌تی و ڕێکخراوه ناحکومی یه ناوخۆیی یه‌کان.
سەرچاوە /ئەفسەرانی کوردستان عراق