نحوه خواستگاری و ازدواج در فرهنگهای مختلف جهانبوکێنی لای گه‌لان و چۆن ده‌بنه ژن و مێرد
زۆر خۆش و سەریرە بیخوێنەرەوەسۆماڵ: زاوا له‌ناو ئاهه‌نگه‌که له بوکه‌که‌ی ده‌دات، تا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ملکه‌چی بکات.دورگه‌ی گرین‌لاند: زاوا ده‌چێت بۆ ماڵی بوکێ و به‌قژ رایده‌کێشێت و ده‌یبات بۆ شوێنی ئاهه‌نگ گێڕان. ناوچه‌ی تبت: بوک له‌سه‌ر دارێک داده‌نێن و که‌سوکاره‌که‌ی به‌داره‌وه له‌ده‌وری داره‌که ده‌وه‌ستن، هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت ئه‌و کچه بخوازێت، ده‌بێت هه‌وڵ بدات پێی بگات و ده‌ستی بگرێت و له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵی بگرێت و بیبات، ئه‌وانیش به‌رده‌وام لێی ده‌ده‌ن. هه‌رکه‌س له‌م تاقیکردنه‌وه‌یه سه‌رکه‌وێت متمانه‌ی ماڵه خه‌زورانی به‌ده‌ست ده‌هێنێت و کچه‌که ده‌بێتی خێزانی.دورگه‌کانی کۆک: گه‌نجان له‌سه‌ر ده‌م راده‌کشێن و بوک به‌سه‌ر پشتیاندا ده‌ڕوات تا ده‌گاته ئه‌و شوێنه‌ی زاوا لێی دانیشتوه.له بۆرما: له‌کاتی ئاهه‌نگه‌که‌دا، بوک ده‌خرێته سه‌ر زه‌وی و پیاوێکی پیر دێت و گوێیه‌کانی کون ده‌کات، جا هاواری به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ده‌نگی مۆسیقای ئاهه‌نگه‌که، هاواره‌که ده‌شارێته‌وه.باشوری هیند- هۆزی 'تودا': بوک ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌ست و چۆک بڕوات تا ده‌گاته لای زاوا‌و ئه‌ویش پێ له‌سه‌ر سه‌ری دابنێت، ئه‌وسا هه‌ڵده‌ستێته‌وه.چین: له‌هه‌ندێک ناوچه‌دا، دوای رێککه‌وتن، بوکه‌که ده‌ڕازێننه‌وه‌و له‌ناو سندوقێک دایده‌نێن و قفڵی ده‌ده‌ن، ئینجا چه‌ند که‌سێک له که‌سوکاری ده‌یبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی شار، له‌وێ زاوا دێت و کلیله‌که وه‌رده‌گرێت و سندوقه‌که ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر کچه‌که‌ی به‌دڵ بوو ده‌یبات بۆ ماڵی خۆی، ئه‌گه‌رنا ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه.باشوری هیند: له‌شاری بۆندا یۆرجاس، بوک و زاوا ده‌چنه دارستانێک و بوکه‌که ئاگرێت ده‌کاته‌وه‌و پشتی روتی زاوا داخ ده‌کات، ئه‌گه‌ر ده‌نگی لێوه بێت، به‌مێردی خۆی قه‌بوڵی ناکات و له‌ناو کچانی هۆزه‌که‌ی ناوی ده‌زڕێنێت.باسفیک- دورگه‌ی هاوان: ماره‌یی ژن به‌پێی جوانیه‌که‌ی زیاد و که‌م ده‌کات و بریتیه له ژماره‌یه‌کی زۆری مشک.ئه‌ندۆنیسا: نابێت بوک له‌رۆژی گواستنه‌وه‌ی پێی به زه‌وی بکه‌وێت، بۆیه باوکی له‌ماڵه‌وه هه‌ڵی ده‌گرێت و به‌شان ده‌یبات بۆ ماڵی زاوا.غینیای تازه: کچ به‌روتی له کانییه‌ک مه‌له ده‌کات، هه‌ریه‌کێک له ئاماده‌بوان پارچه به‌رگێکی بۆ بهێنێت، ئه‌وه به‌دڵێتی و ده‌یه‌وێت ببێته خێزانی، هه‌رکه پارچه به‌رگه‌که‌ی لێ وه‌رگرت، یه‌کسه‌ر ده‌بێته خێزانی.هۆزی گوبیسی ئه‌فریقی: بوک ناچارده‌کرێت له‌شه‌وی بوکێنیدا زمانی کون بکات، ئینجا ئه‌ڵقه‌ی خواستنی تیا داده‌نێن و ده‌زویه‌کی پێدا درێژ ده‌کرێته‌وه‌و ده‌درێته ده‌ست زاوا، تا زۆر قسه نه‌کات.دورگه‌ی جاوه: بوک ددانه‌کانی ره‌ش ده‌کات، له‌کاتی ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌دا پێی زاوا ده‌شوات.مه‌لایۆ: ئه‌گه‌ر پیاوێک کچێکی ویست، ده‌چێته ماڵیان و دوای ره‌زامه‌ندی کچه له‌وێ ده‌مێنێته‌وه‌و دوو ساڵ له‌گه‌ڵیدا ده‌ژێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ ببات، ئه‌گه‌ر کچه‌که‌ش به‌دڵی بوو مێردی پێ ده‌کات، ئه‌گه‌ریش پیاوه‌که کارێکی بهدرهوشتانهی کرد، یه‌کسه‌ر ده‌رده‌کرێت.هۆزی نیگریتۆ له ئۆقیانوسی هێمن: کچ و کوڕ ده‌چنه لای گه‌وره‌ی گوند، تا سه‌ریان له‌یه‌ک بدات و به‌م شێوه‌یه ده‌بنه ژن و مێردزؤر سوباس بؤ خوا که ئمه آوا ژن نا خوازین ..
فرهاد
دوشنبه 21 بهمن 1392 ساعت 05:45 ب.ظ